Erbil 33°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:37

کەسێک هێرش دەکاتە سه‌ر نوێنەری عەلی سیستانی 

هه‌ولێكى ڕفاندنی نوێنەری عەلی سیستانی شكستی هێنا
کوردستان TV
100%

لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو بووەتەوە و تێیدا ساتی هێرشكردنە سەر نوێنەری عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق پێشان دەدا و میدیاكانیش باس لەوە دەكەن، ئەو هێرشە هەوڵێك بووە بۆ ڕفاندنی نوێنەرەكەی سیستانی، بەڵام شكستی هێناوە و سەركەوتوو نەبووە.

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیییەكە، لەكاتی وتار خوێندنەوە بۆ ئامادەبووانی حوسێنییەیەكی شاری كەربەلا، كەسێك هەڵدەستێتەوە و هێرش دەكاتە سەر "شێخ عەبدولمەهدی كەربەلائی" نوێنەری عەلی سیستانی، بەڵام دانیشتووانی ناو حوسێنییەكە ڕێی لێ دەگرن و پەلاماری دەدەن و دەیخەنە دەرەوەی هۆڵەكە و دەیگرن.

بەڕێوەبەری نووسینگەی شێخ عەبدولمەهدی كەربەلایی، موتەرزا حەسەنی لەوبارەوە گوتی، هەوڵەكە بۆ ڕفاندنی نوێنەری عەلی سیستانی بووە، بەڵام شكستی هێناوە و نوێنەری سیستانیش هیچ زیانێكی ئەوتۆی بەرنەكەوتووە، دوای ڕووداوەكە چووەتەوە شوێنی وتاردان و وتارەكەی بۆ ئامادەبووان تەواو كردووە، دواتر پێشنوێژی كردووە و هەموو شتێك بە ئاسایی و بێ كێشە بەڕێوە چووە.

عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراقه‌ و راپۆرت و لێكدانەوەكان هێما بۆ ئەوە دەكەن، ئەو مەرجەعەی كلیلی حەوزەی نەجەفی بەدەستەوە بێ، دەتوانێ بڕیار بەسەر تەواوی شیعەكانی جیهان بسەپێنێت، بۆیە ئێران ترسی لە بێدەنگی سیستانی نیشتووە و ده‌یه‌وێت كەسێكی نزیك لە خۆی لە شوێنی سیستانی بكاتە مەرجەعی شیعەكانی عێراق و كلیلی حەوزەی عیلمی نەجەفی پێ بدات كە ناوی "محەمەد شەهروەردییە".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.