Erbil 28°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:36

له‌به‌غداو ناسریه‌ خۆپیشاندان ده‌ستی پێکرد

داوای لابردنی پێبژاردنه‌كانی سه‌رخانووبه‌ره‌و سه‌رفكردنی مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

له‌ هه‌ردوو شاری به‌غداو ناسریه‌ خۆپیشاندان ده‌ستی پێكردو خۆپیشانده‌ران داوای لابردنی پێبژاردنه‌كانی سه‌رخانووبه‌ره‌و سه‌رفكردنی مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن ،كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ مانگه‌ وه‌ریان نه‌گرتووه‌.

له‌شاری به‌غدا به‌ ده‌یان هاووڵاتی له‌به‌رامبه‌ر شاره‌وانی شاری سه‌در له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا گردبوونه‌وه‌ داوایان كرد حكومه‌ت پێبژاردنه‌كانی سه‌ر زه‌وی و زارو خانووبه‌ره‌ هه‌ڵبگرێ.

له‌ هه‌مانكاتیشدا  كرێكارانی شاره‌وانی پارێزگای ناسریه‌ له‌به‌رامبه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگاكه‌ خۆپیشاندانێكیان سازداو داوایان له‌ حكومه‌تی خۆجێی كرد، مووچه‌كانیان خه‌رج بكرێت كه‌ ماوه‌ی سێ مانگه‌ وه‌ریان نه‌گرتووه‌.

كرێكاره‌كان له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌وان له‌به‌ر هه‌ژاری شه‌و رۆژ و به‌سه‌رماو گه‌رما كارده‌كه‌ن و كه‌چی بۆ ماوه‌ی 90 رۆژه‌ مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

 

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌رییه‌

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.