Erbil 11°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 22:55

چالاکێکی سیاسیی کوردی رۆژهه‌ڵات سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌

به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له‌ حزبی كۆمه‌ڵه‌دا ئه‌م سزایه‌ی بۆ دیاریكراوه‌
چالاكێكی سیاسیی كوردی رۆژهه‌ڵات سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵیی له‌ ناوخۆی ئێرانه‌وه‌ چالاكێكی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ خه‌ڵكی شاری سنه‌یه‌ له‌لایه‌ن دادگای شوڕشی ئێرانه‌وه‌ سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

ماڵپه‌ڕی هێرانای ناوخۆی ئێران وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دانی " رامین حوسێن په‌ناهی" ، نووسیویه‌تیی كه‌ هه‌واڵی بڕیاره‌كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ ناوبراو راگه‌یه‌نراوه‌ و بڕیاره‌كه‌ش دادگای شوڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ریكردووه‌.

رامین حوسێن په‌ناهیی به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له‌ حزبی كۆمه‌ڵه‌دا ئه‌م سزایه‌ی بۆ دیاریكراوه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ حزبه‌ ئۆپۆزیسۆنه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌.

پارێزه‌ری ئه‌م چالاكه‌ سیاسیه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی بیست رۆژدا تانه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌دات.

رامین حوسێن په‌ناهیی سه‌ره‌تای هاوینی رابردوو له‌لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منیی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و مانگێك به‌ر له‌ ئێستا راده‌ستی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران كراوه‌.

چالاكانی مافی مرۆڤی ئێران باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ناوبراو ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌ و ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی برای رامین وتوویه‌تی كه‌ یه‌كێك له‌ گورچیله‌كانی براكه‌ی له‌ زیندان تووشی كێشه‌ بووه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ رامین وێڕای ئه‌ندامانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ستگیركرا، به‌ڵام ئه‌وانیان به‌ پێنج هه‌تا شه‌ش ساڵ زیندان سزاداوه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.