Erbil 27°C دووشەممە 30 ئەیلوول 20:18

ئەنفلۆنزای باڵندە له‌ شارى مووسل سه‌رهه‌لده‌دات

 42 حاڵەتی تووشبون بە ئەنفلۆنزای باڵندە لة مووسل تۆماركراون
کوردستان TV
100%

د. خالید ئەحمەد بەرێوه‌بەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی مووسڵ ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە نەخۆشخانەكەیاندا 42 حاڵەتی تووشبون بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆماركراون، كە 9 حاڵەتیان گیان لەدەستدان بووە.

بەرێوبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی مووسڵ بە ڕاگەیاندوه‌، كه‌ لەنەخۆشخانەكەدا 9 حاڵەتی مردن و 33 حاڵەتی تووشبون بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمار كراون ، كە بارودۆخی ژمارەیەكیان ناجێگیرە و ڕەوانەی بەغدا كراون.

هەورەها ووتیشی" لە مووسڵدا بەهۆی نەبوونی چاودێری تەندروستی و بڵاوبوونەوەی هێلكە و مریشكی هەڵگری ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە، هۆكاری بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەیە له‌و شاره‌دا.
 
تێزانین بەهۆی ئەنفلۆنزای باڵندە یەك حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپارێزگای سەڵاحەدین و ژمارەیەك حاڵەتی دیكەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە شارى بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عیراق تۆماركراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.