دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا هێرشی كرده سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، ژه‌نه‌راڵ ئه‌حمه‌د وه‌حیدی كه یه‌كێكه له فه‌رمانده پله باڵاكانی سوپای پاسدارانی ئێران و هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری پێشووی ئه‌م وڵاته بووه، هۆشداریی ده‌دات به توركیا و ده‌ڵێت پێویسته توركیا خۆی بپارێزێت له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه ببێته هۆی شێواندنی لێك تێگه‌یشتن و زیادبوونی ناسه‌قامگیری له سووریادا.
وه‌حیدی جه‌ختیشی كرده‌وه كه توركیا پێویسته خاڵه هه‌ستیاره‌كانی ناوچه‌كه بزانێت و كرده‌وه‌كانی خۆی هه‌ڵسه‌نگێنێت.
ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران وتیشی كه ئێمه به‌رده‌وام سه‌روه‌ریی و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی سووریامان پاراستووه و پشتگیریی له هیچ جوڵه‌یه‌ك ناكه‌ین كه به‌بێ هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌م وڵاته به‌ئه‌نجام بگات، هه‌ر بۆیه هه‌ر جوڵه‌یه‌ك له خاكی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌بێت له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌دا ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.