ئه‌گه‌رچی زۆرێك له گیانداران به مه‌به‌سته جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك دۆزینه‌وه‌ی جووت یان نوواندنی هێز هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێش ده‌ربخه‌ن، به‌ڵام مرۆڤ ته‌نیا گیانله‌به‌رێكه كه بۆ هه‌مان ئه‌و مه‌به‌ستانه زێر به‌كارده‌هێنێت.
به‌گوێره‌ی دۆزراوه شوێنه‌وارییه‌كان، به‌كارهێنانی خشڵ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش مێژوو، به‌جۆرێك كه ئاسه‌واری دۆزراوه له ئه‌شكه‌وتی بۆمبۆسی ئه‌فریقیای باشوور ئاشكرای ده‌كات مرۆڤ 75 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كووژه‌كه‌ی وه‌ك زێر به‌كارهێناوه.
هه‌روه‌ها له وڵاتی كینیا چه‌ندین جۆری زێر وخشڵ له توێكڵی وشترمه‌ل دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 40 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
مرۆڤ له قۆناغی دواتری شارستانییه‌تدا ئێسك و ددانی ئاژه‌ڵان و میوه و به‌ردی به‌كارهێنا وه‌ك خشڵ. دواتریش به دۆرزانهوهی ئاگر و كانزاكان مرۆڤ توانیی جۆره‌ها خشڵ له مس درووستبكات كه مێژوویان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌وت هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا.
هه‌ر بۆیه زانایانی بواری كۆمه‌ڵناسیی و مرۆڤناسیی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه مرۆڤیش وه‌كو گیانله‌به‌رانی دیكه هه‌وڵده‌دات خۆی به‌شێوه‌یه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێش ده‌ربخات به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی جووتێك بۆخۆی یان به مه‌به‌ستی نوواندنی هێز و پێگه‌ی خۆی.
هه‌روه‌ها زانایان ده‌ڵێن كه زێر ده‌بێته هۆی تێربوونی به‌شێك له ویسته ده‌روونییه‌كان و واده‌كات كه به‌كارهێنه‌ری زێر هه‌ست بكات جوانیی به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌وه‌ش متمانه‌به‌خشه به مرۆڤ.
سه‌رچاوه یۆرۆ نیوز
مه‌سعود كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.