له ركابه‌رییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی وشترێك له وڵاتی سعوودیا، 12 وشتر نه‌یانتوانیی خۆیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كاندید بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌نجامی جوانكاری یان بۆتۆكسی لێو، كه له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیان بۆیان كرابوو.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌بوونی لچ و لێوی گۆشتن و كه‌مێك شۆڕ جوانترین شێوه‌ی رووخساره بۆ وشتره، هه‌ر بۆیه خاوه‌نه‌كانی ئه‌م وشترانه نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكارییان بۆیان ئه‌نجامداوه و له رێگه‌ی جوانكاریی به بۆتۆكس لێوی وشتره‌كانیان ئه‌ستوور و گۆشتن كردووه. هه‌ر بۆیه ده‌سته‌ی چاودێریی و داوه‌رانی كێبڕكێیه‌كه ئه‌م 12 وشترهیان له به‌شداریی كێبڕكێی شاجوانیی بێبه‌ش كردووه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی داوه‌رانی كێبڕكێیه‌كه وتی وشتر سیمبوڵی سعوودیایه و كرده‌وه‌ی له‌م چه‌شنه نه‌شیاوه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه خواست زۆر بۆ دانانی یاسای قورس‌تر له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كێبڕكێیه هه‌یه.
به‌شێك له شاره‌زایانیش ده‌ڵێن ئه‌مجۆره دیاردانه‌ی وه‌ك جوانكاریی بۆ وشتره‌كان، به ئه‌گه‌ری زۆر به ته‌ماعی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته چه‌ندین ملیۆن دۆلارییه‌كه‌ی ئه‌م كێبڕكێیه ئه‌نجامده‌درێت، هه‌رچه‌نده كه ئه‌مكاره ته‌ندرووستیی وشتره‌كان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.