Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 03:59

داعش و حه‌شدی شه‌عبی رووبه‌ڕووی یه‌کتر بوونه‌وه‌

له‌ هه‌ردوولا كوژراو و بریندار هه‌ن‌
داعش و حه‌شدی شه‌عبی رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوێنێ شه‌و له‌ ناوچه‌ی نێوان بێجی و شه‌رگاتى سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، رێكخراوی تیرۆرستی داعش هێرشێكی له‌ناكاوی كرده‌ سه‌ر ميلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی .

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ڕێگاى نێوان گوندى نه‌مل و خانۆكه‌ له‌ نێوان بێجی و شه‌رگات له‌ سنوورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین چه‌ند چه‌كدارێكی سه‌ر به‌ تیرۆرستانی داعش هێرشێكی له‌ناوكاویان كردووه‌ته‌ سه‌ر ميلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و  به‌پێی زانیاری له‌ هه‌ردوولا كوژراو و بریندار هه‌ن‌، به‌ڵام تا ئێستا ‌ژماره‌ی دروستی كوژراو و برینداره‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌. 

ئه‌م هێرشه‌ی داعش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ر له‌ مانگێك سه‌ركه‌وتنى كۆتایی به‌سه‌ر داعشدا رایگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستا عێراق به‌ده‌ست ناسه‌قامگیری ئاسایش ده‌ناڵێت و به‌هۆی بوونی تیرۆریستانی داعش له‌و ناوچانه‌ تا ئێستا خه‌ڵكی ئاواره‌ی ئه‌و شوێنانه‌ نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان . 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.