Erbil 16°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 22:15

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبووەوە

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: سەردانی هەولێر دەکەم
کوردستان TV
100%

 

لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژان-ئیڤ لو دریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا ئاشکرای کرد بەمزووانە سەردانی هەولێر دەکات.

بەپێی راگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لو دریان خۆشحاڵی خۆى به گفتوگۆ و په‌ره‌سه‌ندنى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشانداوە و پشتگیرى بۆ پرۆسه‌كه‌ ده‌ربڕیوە، هەروەها هیواى خواست دیالۆگ به‌رده‌وام بێت تاوەکو دەگەنە ئه‌نجامێكى باش و کێشەکان چارەسەر دەکەن.

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاشکرای کردووە: ئه‌و له‌ كۆنفرانسى كوێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق به‌شدارى ده‌كات و نیازی وایە پێش دەستپێکردنی کۆنفرانسەکە یان دوای ئه‌وه‌ سه‌ردانى به‌غدا و هه‌ولێر بكات.

نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌م دیداره‌، سوپاس و پێزانینى گه‌ل و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رۆك، حكومه‌ت و گه‌لى فەره‌نسا دووپاتكرده‌وه،‌ كه‌ هاوكار و پشتیوانى هه‌رێمى كوردستان بوون، به‌تایبه‌تیش هه‌وڵه‌كانى ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا. 

هه‌روه‌ها پابه‌ندیى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ى دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق دووپاتكرده‌وه‌.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پوختەیەکی لەبارەی گفتوگۆ و كارى هاوبه‌شى لیژنه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق و دوایین سه‌ردانى خۆی بۆ به‌غدا پێشكه‌ش كردووە و روونیكردووەتەوە "گرنگه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستى پێكردووه،‌ بگاته‌ هه‌ندێك ئه‌نجامى كرده‌یى له‌ به‌رژوه‌ندیى هه‌ردوولا"، هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ سه‌ر پێشهاته‌ سیاسییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.

دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش كریستیان و کوردانی ئێزدی و هاوكاریكردنیان و قۆناخى دواى داعش و داهاتوو، لایه‌نێكى دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.