Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 05:08

نێچیرڤان بارزانی: به‌یاننامه‌ى نووسینگه‌ى عه‌بادى له‌باره‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌مان له‌ راستییه‌وه‌ دووره‌ 

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ل حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌ داڤۆس كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ى عه‌بادى كه‌ له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێ بڵاوكرایه‌وه‌، به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ داڤۆس، كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك به‌شدارى كۆنگره‌ى داڤۆس ده‌كات، ڕای گه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى، گرنگه‌، به‌ڵام به‌یاننامه‌ى نووسینگه‌كه‌ى، له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێوه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌".

دوێنێ، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ له‌ په‌راوێزى كۆنگره‌ى داڤۆس، كۆبوونه‌وه‌.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: "هەڵوێستی هەرێمی کوردستان زۆر روون و ئاشکرایە ، هەرێمی کوردستان دەیەوێت ئەو کێشانەی هەیەتی لەچوارچێوەی دەستووری عێراق چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە ، پێشتر گوتوومانە و ئێستا جەختمانکردووەتەوە و، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانیش هەر بەو شێوەیە قسەمانکردووە".

دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌، نووسینگه‌كه‌ى عه‌بادى، به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم كوردستان، ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه‌ى به‌درۆ خسته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.