لیژنەی باڵای بۆردی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، داوا لە وتاربێژان و مامۆستایانی ئایینی دەكات لە بەشێكی وتاری هەینیدا داوا لە توركیا بكەن بۆ چارەسەری كێشەكان پەنا بۆ دیالۆگ ببات.
لێژنەی باڵای بۆردی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ئاگادارییەكدا كە ئاراستەی وتاربێژانی كردووە، ڕایدەگەیەنێت "داوا لە وتاربێژان و مامۆستایانی ئایینی دەكەین لە بەشێكی وتاری ئەم هەینییەدا جەخت لەسەر پەیامی ئایینی ئیسلام بكەنەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەتایبەتی ئەو شەڕەی كە ئێستا برایانمان لە شاری عەفرین تووشی هاتوون بە هێرشكردنە سەریان و تۆپ بارانكردنیان كە بەداخەوە زۆر ناڕەحەت و ئازاربەخشە".
لە ئاگادارییەكەدا داوا لە وتاربێژان و مامۆستایانی ئایینی كراوە "داوا لە وڵاتی توركیا بكرێت بۆ چارەسەری كێشەكان پەنا بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ ببات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.