Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 21:32

ده‌ته‌وێت ده‌وڵه‌مه‌ند بیت یا هه‌ژار

گه‌وره‌ترین مه‌ترسى ئه‌وه‌یه‌ كارى ترسناك نه‌كه‌یت (مارك زوكر بیرج)
کوردستان TV
100%

 له‌ جیهانى ئابورى هه‌وڵ ده‌درێت زۆرترین قازانجى ماددى به‌ ده‌ست بهێنریت ئه‌مه‌ش له‌ ڵێناو دروستكردنى سه‌روه‌ت و سامانێكى زۆر ، بۆیه‌ زۆرجار كه‌سیك له‌ كاریك یاخود بازرگانیه‌كى ئابورى سودمه‌ند ده‌بێت ،  بۆ داویین ئاماره‌كانى ساڵى دوو هه‌زار و حه‌ڤده‌ لیستى ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌سایه‌تى جیهانى به‌مشیوه‌یه‌یه‌ ، یه‌كه‌م بریتیه‌ له‌ جیف بیزوسى ئه‌مه‌ریكى كه‌ به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌بردنى كۆمپانیاى ئه‌مازۆنه‌ سه‌رمایه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 113.5 ملیار دۆلاره‌ و ته‌مه‌نى 52 ساڵه، دووه‌م ‌ بیل گه‌یتسی ئه‌مه‌ریكى خاوه‌نى كۆمپانیاى مایكرۆسوفت خاوه‌نى 90 ملیار دۆلاره‌ كه‌ ته‌مه‌نى 61 ساڵه‌، سییه‌م ئامانسیو ئورتیجا ى ئیسڵانى كه‌ خاوه‌نى نه‌وه‌د  ملیار دۆلاره‌و ده‌وڵه‌مه‌نترین بازرگانى تجزئه‌یه‌ و ته‌مه‌نى هه‌شتاو یه‌ك ساڵه‌ ، چواره‌م وارن بافیتى كه‌ خاوه‌نى حه‌فتاو شه‌ش ڵوێینت ڵێنج ملیون دۆلاره‌ كاره‌كه‌ى بریتیه‌ له‌ وه‌به‌رهێنانى جوراوجۆر ته‌مه‌نى هه‌شتاو شه‌ش ساڵه‌ ، ڵێنجه‌م مارك زوكر بیرجى ئه‌مه‌ریكى  كه‌ خاوه‌نى شه‌ست و چوار ملیار دۆلاره‌ وخاوه‌نى فیس بوكه‌ و ته‌مه‌نى سى وسى ساڵه‌ ، شه‌شه‌م  كارلوس سه‌لیم كه‌ خاوه‌نى شه‌ست ڵوێنت حه‌وت ملیار دۆلاره‌ له‌ بوارى گه‌یاندن كارده‌كات و ته‌مه‌نى حه‌فتاو حه‌وت ساڵه‌ ، به‌ ڵیچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بچینه‌ لاى كێ هه‌ژارترین كه‌سى جیهانه‌ ئافره‌تێكى خاوه‌ن ڵێنج منداڵى بى باوكه‌ به‌ناوى مارى میالو كه‌من كه‌ خه‌ڵكى باشورى سودانه‌و  كوچبه‌ره‌ له‌ كه‌مڵیكى كینیا دواى ئه‌وه‌ى هیچ خواردن و ئاویكیان نه‌بوو جگه‌ له‌ بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خوشى كولیرا  به‌ره‌و كینیا رایان كردووه‌ به‌ هه‌ژارترین مرۆڤ  ریزبه‌ند كرا ، دواى ئه‌م ڵیاوێك به‌ناوى بریم یاهدور  لاما  نیڵالى  به‌ دووه‌م هه‌ژارترین مرۆڤ له‌ قه‌ڵه‌م درا و كاره‌كه‌ى  رۆژانه‌ى ده‌ كاتژمێر به‌رد به‌ شانى  ده‌گویزیته‌وه‌ به‌رامبه‌ر ته‌نها چوار دۆلار و كه‌لو ڵه‌له‌كانى ته‌نها كاتژمیریكى ده‌ستى و سه‌به‌ته‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ى به‌رد و جل و به‌رگه‌كانى به‌ریه‌تى ، به‌ ڵێ لێكدانه‌وه‌ى رێكخراوه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان ڵاره‌ى ته‌نها هه‌شت ده‌وڵه‌مه‌نترینى دونیا به‌ارمبه‌ره‌ به‌ سه‌روه‌تى  سى ملیارو شه‌ش سه‌د ملیون هه‌ژار له‌ گۆى زه‌وى !


سه‌یرتر له‌ هه‌موو له‌ ریزبه‌ندى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى جیهان له‌ نێوان هه‌زارو هه‌شسه‌د و ده‌ ملیاردیر ڵیاو هه‌بن له‌به‌رامبه‌ر ته‌نها دووسه‌د و بیست و سێ ملیاردیرى ئافره‌ت هه‌یه‌ واته‌ به‌ رێژه‌ى سه‌دا یانزه‌ ئافره‌ت و به‌ رێژه‌ى سه‌دا هه‌شتاو نۆ ڵیاوه‌ ، جگه‌ له‌مه‌ش له‌ ریزبه‌ندى ڵیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ئافره‌ت سه‌روه‌ته‌كه‌ى گه‌یشتوته‌ سێ و سێ ڵوینت هه‌شت ملیار دۆلار به‌ناوى ئالیس والتنى ئه‌مه‌ریكى كه‌ خاوه‌نى مۆزه‌خانه‌ى كریستال برید جیسه‌ ، به‌ڵام له‌ ریزبه‌ندى هه‌ژار ئافره‌ت ڵله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێناوه‌ ، ئه‌مه‌ له‌وانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ بگه‌رێته‌وه‌ كه‌ ڵیاوان زیاتر متمانه‌ى بازرگانیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و جگه‌ له‌وه‌ش بوارى ئیشكردنى زیاتریان هه‌یه‌ .
شه‌ش خاڵ له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان جیهانى بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ بیه‌وێت ده‌وڵه‌مه‌ند بێت 

 

  1.  باش وایه‌ ئاهه‌نگ بۆ سه‌ركه‌وتن ئه‌نجامبده‌ێت به‌ڵام باشتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گۆێ بۆ وانه‌ سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كان بگرێت (بیل گیتس)
  2. (ته‌نها سێ جۆر بیركردنه‌وه‌ى گه‌وره‌مان  هه‌بوو له‌ماوه‌ى هه‌ژده‌ ساڵى ئه‌مازۆن ئه‌مه‌ش هۆكارى سه‌ركه‌وتنمان بوو ئه‌وانه‌ش ( دانانى كاركه‌ر سه‌ره‌تا ، داهێنان ، ئارامگرتن ) جیف بی  زوس
  3. به‌رده‌وام ده‌بم له‌ كاركردن (ئه‌مانسیو ئور تیجا )
  4. بیرۆدزى یه‌كه‌م پاره‌ به‌هه‌ده‌ر مه‌ده‌ بیردۆزى دووه‌م ئه‌وه‌ى بیردۆزى  یه‌كه‌مت بیرنه‌چێت (وارن بافیت )
  5. گه‌وره‌ترین مه‌ترسى ئه‌وه‌یه‌ كارى ترسناك نه‌كه‌یت (مارك زوكر بیرج)
  6. له‌ ته‌مه‌نێكى مناڵى دوازده‌ ساڵیه‌وه‌ ده‌ستم به‌ كارى وه‌به‌رهێنان كرد (كارلوس سه‌لیم )

به‌ڵام  توبڵى وته‌ى هه‌ژاران چى بێت بۆ خه‌ڵكى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ژار ببن  یا به‌ مانه‌یه‌كى تر هیچ كه‌س نایه‌وى گویگرى هه‌ژار بێت یاخود كه‌سمان نامانه‌وى هه‌ژار ببێن .

ئاماده‌كردن: شیلان بیبانی
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.