شاندێكی باڵای عێراق ئه‌مرۆ 25/1/2018 سه‌ردانی قه‌زای قه‌ڵادزێیان له ئیداره‌ی راپه‌رین كرد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌رزی كێڵی و پشكنینی مه‌رزه‌كه .
سه‌ره‌تا شانده‌كه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری ئیداره‌ی راپه‌رین به‌وه‌كاله‌تی كۆبۆوه و دواتر له‌گه‌ڵ قائیمقامی قه‌زای قه‌ڵادزه له بینای قائیمقایمه‌ت كۆبوونه‌وه‌و دواتر به‌ره‌و مه‌رزی ناوخۆی كێلێ به‌رێكه‌وتن، دوای پشكنینی مه‌رزه‌كه‌و سه‌رنج و تێبینیان له‌سه‌ری سه‌ردانی مه‌رزی ئێرانیان كرد و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.
شیاوی باسه مه‌رزی كێلێ مه‌رزێكی نێوخۆییه له نێوان سه‌رده‌شت و قه‌ڵادزێ و ئاڵ و گۆری بازرگانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رزه وه‌ستاوه، چه‌ند ساڵێكیشه ده‌وترێت مه‌رزی كێلێ ده‌كرێت به نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵام ته‌نیا گوته گوت بووه‌و له ئێستاشدا هاوڵاتیان خۆشحاڵن به‌ده‌ركردنی بریاری به نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.