Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:40

وتارى کردنه‌وه‌ى کۆڕبه‌ندی داڤۆس له‌ لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانى هیندستان پیشکه‌ش ده‌کرێ

دواى 20 ساڵ دابڕانى ئه‌م وڵاته‌ له‌م كۆڕبه‌نده‌
وتارى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌ندی داڤۆس له‌ لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانى هیندستان پیشكه‌ش ده‌كرێ
کوردستان TV
100%

له‌ كۆنگره‌ى ئه‌مڕۆى داڤۆس، سه‌رۆك وه‌زیرانى هیندستان ناریندرا مودى دواى 20 ساڵ دابڕانى ئه‌م وڵاته‌ له‌م كۆڕبه‌نده‌ ئه‌مڕۆ وتارى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌ پیشكه‌ش ده‌كات، كه‌  باس له‌ به‌هێزى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى و به‌وه‌ى رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌چێت .

به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى پێشبینى زیادبوونى گه‌شه‌ى ئابوورى  بۆ هیندستان به‌ رێژه‌ى سه‌دا 7.4 له‌ ساڵى داهاتووى دارایى ده‌خه‌مڵێنێت، به‌مه‌ش له‌  پێشبینى گه‌شه‌ى ئابوورى چین زیاتر ده‌بێت .

هه‌روه‌ها هیندستان توانى پله‌ى 63 له‌ ریزبه‌ندى وه‌ربگرێت له‌ رێژه‌ى 103 وڵات به‌ پێی بناغه‌ى پێوه‌رى ساڵانه‌ كه‌ بۆ وڵاته‌كان له‌ رووى گه‌شه‌ و په‌ره‌پێدان و به‌خشین داده‌نرێت.


 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.