مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا له رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی یه‌كه‌م خولی زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان- دهۆك، رایگه‌یاند، قه‌ڵه‌م بنه‌مایه‌كی هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان “به‌ره‌و داهاتوو”، دیاری ده‌كات و ده‌رچووه‌كانیش له داهاتوودا وه‌ك سه‌ركرده ده‌رده‌كه‌ون.
مه‌سرور بارزانی به ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی مسته‌فا بارزانی، رێبه‌ری شۆڕشی رزگاریخوازی كورد له سه‌دی رابردوو به‌چاوێكی گه‌وره له‌باره‌ی خوێندن قسه‌ی كردووه، رایگه‌یاند، له زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان - دهۆك په‌ره به خوێندن و پێشكه‌وتن له كوردستان ده‌ده‌ن به‌بێ هیچ جیاكارییه‌كی ئایینی.
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو سیسته‌مێك له‌نێو ئه‌م زانكۆیه‌دا به‌بێ جیاكاری و به پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی تێپه‌ڕ ببێت.
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هانی هه‌موو ئاماده‌بووانی زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان ده‌ده‌ن تا به‌رده‌وام بن له ھه‌وڵه‌كانیان و كار بكه‌ن، چه‌ند كه‌سانێكی تایبه‌تن و چینی 2018ن و له خه‌ڵكی كوردی بلیمه‌ت و زیره‌ك و تێكۆشه‌ر پێك دێن.
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵیی خۆی به ده‌رچوونی خولی یه‌كه‌می قوتابییانی زانلۆكه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، یه‌كه‌مین هه‌نگاو و سه‌ره‌تایه‌كی گه‌وره‌یه بۆ داهاتوو. ئه‌مه به‌ڕاستی پێشكه‌وتنێكی یه‌كجار گه‌وره و هه‌ستێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه كه له‌م ژووره‌دا به چاوی خۆمان ده‌یبینین.
سه‌رچاوه: باس‌نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.