Erbil 14°C شەممە 28 کانونی یەکەم 13:06

برێت مه‌کگۆرک درێژه‌ کێشانى ئۆپه‌ڕاسیۆنى عه‌فرین مه‌ترسى ژیانه‌وه‌ى داعشى لێده‌که‌وێته‌وه‌

برێت مه‌كگۆرك نێرده‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانى نێوه‌ده‌وڵه‌تى دژى داعش
برێت مه‌كگۆرك درێژه‌ كێشانى ئۆپه‌ڕاسیۆنى عه‌فرین مه‌ترسى ژیانه‌وه‌ى داعشى لێده‌كه‌وێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

برێت مه‌كگۆرك له‌ تویتێكدا دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، درێژه‌كێشانى ئۆپه‌ڕاسیۆنى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین مه‌ترسى ژیانه‌وه‌ى داعشى لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

برێت مه‌كگۆرك نێرده‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانى نێوه‌ده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌ تویته‌رى خۆى ڕایگه‌یاند ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه‌ كار له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ین به‌ڵام درێژه‌كێشانى ئۆپه‌ڕاسیۆنى عه‌فرین مه‌ترسى ژیانه‌وه‌ى داعشى لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

وته‌كانى مه‌كگۆرك هاوكاره‌ له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا و سه‌رۆكى توركیا له‌ باره‌ى عه‌فرینه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ى راگه‌یه‌ندراوێكى كوشكى سپى ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و ره‌جه‌ب ته‌یب ئوردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان له‌باره‌ى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ى عه‌فرینه‌وه‌ ئه‌نجامدا و به‌ گوێره‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ تره‌مپ نیگه‌رانى خۆى له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ى عه‌فرین نیشانداوه‌ و داواى له‌ ئه‌ردۆغان كردووه‌ سنوورێك بۆ توندوتیژییه‌كان و به‌ ئاماج گرتنى هاووڵاتیانى سڤیل له‌ عه‌فرین دابنێت و كردوه‌ سه‌ربازییه‌كانیشى سنووردار بكات.


كوردستان تی ڤی / سیروان عه‌زیز 

كوردستان TV

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.