سه‌رۆكی توركیا هۆشیاریدا له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی له سوریا فراوانتر ده‌كات تاوه‌كو شاری مه‌نبه‌جیش بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له هه‌نگاوێكدا كه له‌وانه‌یه سوپای توركیا بخاته بارودۆخێكه‌وه كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا ببنه‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ، سه‌رۆكی توركیا سه‌باره‌ت به هێرشی سوپای توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین رایگه‌یاندووه: دووباره ئه‌و یارییه‌مان تێكدایه‌وه كه ئه‌م هێزه شاراوانه ده‌یكه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندیی جیاوازییان له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه له مه‌نبه‌جیش یارییه‌كه‌یان تێكده‌ده‌ن.
لهمبارهیهوهشهوه وته‌بێژی حكومه‌تی توركیا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆیته‌رز رایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له مه‌نبه‌ج كه‌مه.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ر پێشڕه‌وییه‌ك به ئاڕاسته‌ی مه‌نبه‌ج كه ده‌كه‌وێته دووری سه‌د كیلۆمه‌تر له عه‌فرینه‌وه ده‌بێته هۆی هه‌ڕه‌شه‌كردن له پلانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ خستنه‌وه‌ی سه‌قامگیری له‌و ناوچه گه‌وره‌یه‌ی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.