ئەنفلەوەنزای باڵندە لە ژمارەیەک پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوبووەتەوەو سەرۆکی سەندیکای خاوەن کێڵگەکانی بەخێوکردنی مریشک لە پارێزگای تاران دەڵێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە تاوەکو ئێستا 20 ملیۆن مریشک لەنێوبردراون.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای باڵندە زیاتر لە پارێزگای ورمێ سەریهەڵداوەو جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڤێتەرنەری پارێزگای ورمێ رایگەیاند، 47 ناوەندی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لەو پارێزگایە دیاریکراون.
بەرپرسانی تەندروستی ئێران، کۆچی باڵندەکان لە وەرزی زستان بە هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای باڵندە لەقەڵەم دەدەن.
له لایهكى ترهوه ئەمڕۆ چوارشەممە 24/1/2018، بەھۆی بڵاوبونەوەی ئەنفەلۆنزای باڵندە، حکوومەتی عێراق فرۆشتنی مریشکی لە دیالە قەدەغە کرد.
بەھۆی بڵاوبونەوەی ئەنفەلۆنزای باڵندە، وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی عێراق فرۆشتنی مریشکی لە دیالە قەدەغە کرد، بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی پارێزگاکە داوا دەکەن لەو ناوچانەی کە ئەنفەلۆنزای باڵندەی تێدا بڵاو نەبووەتەوە رێگە بە فرۆشتنی مریشک بدرێت، بەڵام حکومەتی عێراق ئەو پێشنیارەشی ڕەت کردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی میدیا عێراقییەکان، بەھۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە، رۆژانە یەک ملیار دینار، زیان بەر خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دەکەوێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.