بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دهستپێكردنی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند:
بەپێی ئەو ڕاگەیهندراوە رۆژی پێنجشەممە 25/1/2018، دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات و سەرەتا مووچەی وەزارەتی شەھیدان لەگەڵ کەس و کاری شەھیدان و ئەنفال و زیندانییانی سیاسی دابەش دەکرێت.
لە هەفتەی دواتریشدا تا ڕۆژی 1/2/2018، مووچەی زۆربەی دامەزراوە و فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ڕۆژی شەممە 27/1/2018، سەرەڕای پشووی فەرمی، دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
ئەمەش دەقی ڕاگەیهندراوەکەیە:
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت رۆژی پێنج شەممە دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات و بەم شێوەیە:
رۆژی پێنج شەممە 25/1/2018 مووچەی وەزارەتی شەھیدان لەگەڵ کەس و کاری شەھیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.
رۆژی شەممە 27/1/2018 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت.
رۆژانی یەک شەممە و دووشەممە 28-29/1/2018 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای کاروباری مین دابەشدەکرێت.
رۆژی سێ شەممە 30/1/2018 مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت.
خوێندنی باڵا
سامانە سروشتیەکان
گواستنەوە و گەیاندن
پلاندانان
رۆژی چوار شەممە 31/1/2018 مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەشدەکرێت.
ئهوقاف و کاروباری ئاینی
کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
دەرماڵەی کۆمەڵایەتی
دیوانی چاودێری دارایی
دەستەی مافی مرۆڤ
دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
پاراستن و چاککردنی ژینگە
دەستەی وەبەرھێنان
دەستەی دەسپاکی
کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی
رۆژی پێنج شەممە 1/2/2018 مووچەی ئەم سێ وەزارەتە دابەشدەکرێت
وەزارەتی کارەبا
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگاکانی
تێبینی/ رۆژی شەممە 27/1/2018 سەرەڕای پشووى فەرمی، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.