Erbil 41°C شەممە 20 تەمووز 12:17

سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی له‌که‌رکوک: پاڵپشتی له‌ هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌کات

پێویسته‌ ناوچه‌ی ئارام له‌ دژی په‌كه‌كه‌ له‌ عێراق پێك بهێنرێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی له‌ كه‌ركوك پاڵپشتی له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێ، ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون، ئۆپه‌راسیۆنی هێنانی ئاشتی و سه‌قامگیرییه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی له‌ كه‌ركوك لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون، ئۆپه‌راسیۆنی هێنانی ئاشتی و سه‌قامگیرییه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هاوكات ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ خزمه‌ت به‌ یه‌كپارچه‌ی خاكی ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ره‌خنه‌ی له‌ بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ عێراق گرت و رایگه‌یاند: پێویسته‌ ناوچه‌ی ئارام له‌ دژی ئه‌و جۆره‌ چه‌كدارانه‌ پێك بهێنرێت.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.