Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:59

شاندێکی دیکه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتنه‌ به‌غدا  

چوار وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ نێو شانده‌كه‌دان
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری شاندێكی حكومی سه‌ردانی به‌غدای كرد، ئه‌مرۆ شاندێكی دیكه‌ی حكومی سه‌ردانی به‌غدایان كرده‌وه‌.

ده‌رباز كۆسره‌ت عه‌لی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ پێكهاتوون له‌ د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی، نه‌ورۆز مه‌ولوود، وه‌زیری شاره‌وانی، نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، فه‌رهاد ئه‌تروشی، پارێزگاری دهۆك و عه‌لی عوسمان، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌وه‌كاله‌ت پێكهاتووه‌.

شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ حكومڕانی لامه‌ركه‌زی،  له‌ شاری به‌غدا ده‌كات و كاره‌كانی كۆنگره‌كه‌ بۆ دوو رۆژ به‌رده‌وامی ده‌بێت،كۆنگره‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌ ده‌بردرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.