پیاوێكی كه‌نه‌دی به‌ناوی (سایمۆن لابرێس) له شاری مۆنتریالی ئۆتۆمبێلێكی گه‌وره‌ی له به‌فر دروست كرد كه به ڕواڵه‌ت وا دیار بوو ئۆتۆمبێلی ڕاسته‌قینه‌یه و به‌فری له‌سه‌ر نیشتووه، كاتێك پۆلیسه‌كان بینییان راسته‌وخۆ بیری سزایان به مێشكدا بۆهات چونكه شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمۆبیل نه‌بوو.
سایمۆن لابرێس ئۆتۆمبێلێكی گه‌وره‌ی له به‌فر له‌سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كیی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان دروست كرد، به شێوه‌یه‌ك شوێنی تایه و ئاوێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به وردی نه‌خشاندبوو، هه‌ركه‌س به لایدا تێپه‌ڕ بووایه، پێیان وابوو ئۆتۆمبێلێكی ڕاسته‌قینه‌یه و به‌فری لێ نیشتووه.
كاتێك پۆلیسی هاتوچۆش به‌و ناوه‌دا تێپه‌ڕین، سه‌ریان سوڕما له وه‌ستانی ئه‌و ئۆتۆمبێله له‌و جێیه، دوای پشكنین بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌مه ته‌نیا ئۆتۆمبێلێكی له به‌فر دروستكراوه، له‌به‌رئه‌وه زۆر به‌م ڕووداوه پێكه‌نین و دڵیان خۆش بوو.
هه‌ر بۆ خۆشی یه‌كێك له پۆلیسه‌كان به‌و كاغه‌زه‌ی كه سه‌رپێچی و پێبژاردنی بۆ شۆفێره‌كان ده‌نووسی، له‌سه‌ر دانه‌یه‌ك له‌و كاغهزانه نووسی "ئێواره‌كه‌ی ئێمه‌ت زۆر خۆشتر كرد".
سه‌رچاوه/ عه‌كس سه‌یر
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.