Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:22

پلانێکی ئێران و قه‌ته‌رو سوریا بۆ دوورخستنه‌وه‌ی عێراق و سعودیه‌ ئاشکرا ده‌کرێت

پیلانه‌ سێ قۆڵییه‌كه‌ رۆڵی قه‌ته‌ری ده‌ست نیشان كردووه‌
کوردستان TV
100%

هه‌ر یه‌ك له‌ ئێران و قه‌ته‌رو سوریا پلانێكی سێقۆڵیان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی عێراق و سعودیه‌ ئاماده‌كردووه‌ و په‌رله‌مانتارێكی سوننه‌ش رایده‌گه‌ێنێ ، هێزه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان ناتوانن په‌یوه‌ندییه‌كان نێوان هه‌ردوو وڵات بپچرێنن.

رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سعودی له‌ راپۆرتێكدا كه‌ دوێنی سیشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌:پیلانێكی سێ قۆڵی له‌ نێوان ئێران و سوریاو قه‌ته‌ر بۆ دوورخستنه‌وه‌ی عێراق و سعودیه‌ له‌ ئارادایه‌.

رۆژنامه‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه‌ كه‌ پیلانه‌ سێ قۆڵییه‌كه‌ رۆڵی قه‌ته‌ری ده‌ست نیشان كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ رێگا له‌ نزیك بوونه‌وه‌ی عێراق و سعودیه‌ بگرێت و رێگا نه‌دات سعودیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق رۆڵی هه‌بێت و تێكه‌ڵ به‌ نێوه‌نده‌ عێراقییه‌ جۆربه‌جۆره‌كان ببێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی گردبوونه‌وه‌ی مه‌ده‌نی بۆ چاكسازی رایگه‌یاندووه‌:شانشینی عه‌ره‌بی سعودی دراوسێیه‌كی به‌رێزه‌ له‌سه‌ر عێراق و هێزه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان ناتوانن په‌یوه‌ندییه‌كان نێوان هه‌ردوو وڵات بپچرێنن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.