Erbil 24°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 23:38

عه‌بادی به‌م زووانه‌ چه‌ند بریارێکی سه‌ربازی گرنگ ده‌رده‌کات

رێگه‌ له‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌گرێت
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌یه‌كی سعودی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌م زووانه‌ چه‌ند بریارێكی سه‌ربازی گرنگ ده‌رده‌كات.

 رۆژنامه‌ی عوكازی سعودی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق به‌م زووانه‌ چه‌ند بریارێكی گرنگی سه‌ربازی ده‌رده‌كات.

رۆژنامه‌كه‌ ناوه‌رۆكی بریاره‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه‌و ته‌نها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بریاره‌كان بریتی ده‌بێ له‌ رێگه‌ گرتن له‌ مانه‌وه‌ی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان و دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌كیش كۆنترۆل ده‌كرێت و چه‌ك ته‌نها له‌ ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ دیدارێكیدا له‌ گه‌ڵ شاندێكی رۆژنامه‌نووسانی كوه‌یتی راگه‌یاندووه‌: تێپه‌ڕاندنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی وایكردووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت بتوانێ كۆنترۆڵی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان بكات و لێپیچینه‌وه‌ی یاسایی و سه‌ربازییان له‌گه‌ڵدا بكات.

هه‌روه‌ها عه‌بادی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ندێك داوا ده‌كه‌ن به‌په‌له‌ گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێنریته‌وه‌، یانیش تێكه‌ڵ به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكرێنه‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.