ئه‌مڕۆ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له داڤوس ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی بانگهێشتی ئه‌و كۆڕبه‌نده كراوه و دوێنی بۆ به‌شداریكردن گه‌یشتۆته داڤوس .
له په‌راوێزی ئه‌و كۆنفرانسه‌شدا نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه .
ئه‌مه‌ش ده‌بێته دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه له به‌غدا هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیر كۆبوونه‌وه .
هاوكات ئه‌مه دووه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه له نێوان نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كرێت دوای ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو و داگیركردنی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و تێكچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا له لایه‌ن به‌غداوه .
دوێنێ دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی سەردانهكهیانی بۆ به‌غدا له رۆژی شه‌ممه و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی خسته‌ڕوو و گوتی به بۆچوونی ئێمە، ئەم سەردانە سەرەتایەکی باشە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ و چارەسەری ئەو کێشانەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدادا هەیە .
لەم کۆبوونەوەیەدا بە شێوەیەکی گشتی باسی ئەو کێشانەمان کرد و لە چوارچێوەی ئەو لیژنانەی پیش‌تر دروست کراون و سەردانی بەغدایان کردووە و دوایی لە بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، لەو چوارچێوەیەدا داكۆكیمان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا چارەسەر بکرێت .
ئەمە هەم جەنابی سەرۆک وەزیران ئەم خواسته‌ى نیشان دا لە بەغدا و هەم ئێمە لە هەرێمی کوردستانیش داكۆكیمان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەمانەوێ ئەم کێشانە لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا چارەسەر بکرێن .
سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی زیاتری نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت لە پەراوێزی کۆنفرانسی داهاتوو لە داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی ئاشکرای کرد کە دیسانەوە لە داڤۆس کۆبوونەوەمان دەبێ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و لەگەڵ وەزیری نەوتیش کۆبوونەوەمان دەبێ لە داڤۆس، ئەمەش بەردەوامیی ئەو کۆبوونەوانە دەبن کە لە بەغدا کردوومانە و تا گەیشتن بە چارەسەر بەردەوام دەبین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.