به‌همه‌ن قوبادی كه به یه‌كێك له چالاكترین و كاریگه‌رترین ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماكارانی كورد دێته ئه‌ژمار به بۆنه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی هه‌تا ئێستا ده‌یان خه‌ڵاتی ناوخۆیی و نیوده‌وڵه‌تیی گرنگی به‌ده‌ست هێناوه ؛ ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه‌ی كورد داوایه‌ك ئارسته‌ی حكومه‌ت و ده‌سه‌لاتدارانی توركیا ده‌كات .
به‌همه‌ن قوبادی، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له توری كومه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام داوای ڕاگرتنی هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات..
قوبادی تكای كردووه هه‌رچی زووه شه‌ڕ له‌دژی كورد ڕابگرن، ئه‌وه‌شی نوسیووه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد ساڵانێكه له‌ناو جه‌نگدا ده‌سووتێت. ڕێگه مه‌ده‌ن له‌وه زیاتر ئێوه به داعشی نوێی جیهان بناسێنن.
به‌همه‌ن قوبادی له به‌شێكی نووسینه‌كه‌یدا ڕوو به توركیا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وه وڵاته ده‌ڵێت: ئێوه هه‌مان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن كه داعش له‌گه‌ڵ كورد كردی، ده‌شلێت تكایه ده‌ست له براكوژی هه‌ڵبگرن و با ڕق و بێزاریی كوردان به‌رانبه‌ر به ئێوه‌دا زیاتر نه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.