چاكسازییه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لییه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه به‌رده‌وامه.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كورستانی راگه‌یاند: ناتۆ به یه‌ك پاكێج سه‌یری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات و پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی بۆ پێشمه‌رگه هه‌یه كه سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌كده‌خات له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
گوتیشی: بریار وایه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، بودجه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بگرێته ئه‌ستۆی خۆی و ئه‌و بودجه‌یه ده‌نێرێته وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایش مانگانه ده‌یدات به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند: تا ئێستا هیچ كاتێكی دیاری كرا‌و بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.