Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 05:50

بەریتانیا: تورکیا مافی خۆیەتی ئاسایشی سنوورەکان دەستەبەر بکات

رووسيا: ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌ له‌ پشتگوێخستنى پرسى كورد
کوردستان TV
100%

بۆریس جۆنسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سوپاى توركیاوه‌ بۆ سه‌ر عفرین رایگەیاند" تورکیا مافی خۆیەتی بیەوێت ئاسایشی سنوورەکانی دەستەبەر بکات".

جۆنسۆن ئاماژەی بەوەشداوە، کە لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی عەفرین دەکەن و گوتی" تورکیا مافی خۆیەتی بیەوێت ئاسایشی سنوورەکانی دەستەبەر بکات، لە پێناو کەمکردنەوەی توندوتیژی و جەختکردنەوە لەسەر گرنگترین ئامانج كه‌ کۆتایی پێهێنانه‌ بە رژێمی ئەسەد بۆ گەیشتنە قۆناغێکی سیاسیی لە سووریا.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى به‌ریتانیا دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ دوێنێ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا داوایكرد، ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ تاوتوێكردنى هێرشه‌كانى توركیا كۆببێته‌وه‌ و رایگه‌یاند، كورد به‌شێكه‌ له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا،  ره‌خنه‌ی له‌ ئه‌مریكا گرت و رایگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌ له‌ پشتگوێخستنى هه‌ستیاریى پرسى كورد و هانى جیاخوازى كورده‌كان ده‌دات.

لاڤرۆڤ رایشیگه‌یاند، هەفتەی داهاتوو لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی لە سۆچی، کوردەکانیش بانگهێشت دەکرێن.

له‌ باره‌ى هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی هێزی ئه‌منی له‌ سنووری سووریا له‌گه‌ڵ توركیا و عێراقدا گرت و گوتی: ''ئەمریکا یان ناتوانێت لە دینامیکە جۆراوجۆرەکانی سووریا تێبگات یان بە مەبەست هەنگاوی ئیستیفزازیی دەنێت''.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا یه‌مه‌نییه‌كه‌ی له‌ مۆسكۆ، لاڤرۆڤ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پێشهاته‌كانی سووریا هه‌ڵسه‌نگاند و گوتیشى: "ئه‌مریكا ماوه‌یه‌كه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی جێگره‌وه‌ بۆ رژێم له‌ جوگرافیایه‌كی بەرفراواندا ده‌سته‌به‌ر بكات. چه‌كی مۆدێرن بۆ ئه‌وانه‌ دابین ده‌كات كه‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت هه‌سه‌ده‌ كه‌ له‌ چه‌كداره‌ كورده‌كان پێكهاتووه‌".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.