Erbil 17°C دووشەممە 02 کانونی یەکەم 13:55

یەکێتیی ئەوروپا ستراتیجیەتی نوێی لەبارەی عێراق پەسەند ده‌کات

یەکێتیی ئەوروپا داوای جێبەجێکردنی بڕگە و ماددەکانی دەستوورى عێراق دەکات
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشەممە 22/1/2018، دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، یەکێتیی ئەوروپا ستراتیجیەتی نوێی لەبارەی عێراق، داڕشتووە و پەسەند کردووە.

لە خاڵی پێنجەمی ستراتیجە نوێیەکەی یەکێتیی ئەوروپا، داوای دەست پێ کردنەوەی دانوستاندن لەنێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق.

یەکێتیی ئەوروپا جەخت لە مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و داوای جێبەجێکردنی هەموو بڕگە و ماددەکانی دەستوور دەکات، جگە لە داواکاردنی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بەجۆرێک ”عێراق و هەرێمی کوردستان لێی سوودمەند بن“.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.