Erbil 27°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:24

12 ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەدەچن

12/5/2018 دياريكرا
12 ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەدەچن
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22/1/2018 كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانى عێراق به‌رێوه‌چوو و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دەنگ لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان درا و رۆژی 12 ئایاری ئەمساڵ بۆ رۆژی ھەڵبژاردنەكانی عێراق دیاریكرا.

پەرلەمانی عێراق  بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران رەزامەندی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا كە لە 12/5/2018 بەڕێوەدەچن.

پێشتر بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان پەرلەمانی عێراق چەند جارێك لە تێپەڕاندنی یاساکە و دەنگدان لەسەری شکستیهێنا، بەڵام رۆژی یەکشەممە 21/1/2018، دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند: کە پەرلەمان دەسەڵاتی گۆڕینی رۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی نییە و دەبێ پەرلەمان پابەند بێت بە ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.


 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.