52 كه‌س له چالاكانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردی رۆژهه‌ڵات كه نیشته‌جێی ئێرانن له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشی حكومه‌تی توركیایان بۆ سه‌ر عه‌فرین ئیدانه كرد و خوازیاریشن ئه‌و هێرشه كۆتایی پێبێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه حكومه‌تی توركیا به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێزی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی ناوچه كوردنشینه‌كانی سووریا و رۆژئاوای كوردستان كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتی سڤیل كوژراون.
ئه‌و 52 كه‌سه له به‌یاننامه‌كه‌دا داوایان له وڵاتانی جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و حكومه‌تی ئێران كردووه تا رێگریی له به‌رده‌وامیی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌ی عه‌فرین بكه‌ن.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه حكومه‌تی توركیا بیانووی بۆ هێرشه‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌و جۆره‌ی بۆخۆی ده‌ڵێت، گروپه تیرۆریستییه‌كان له‌م ناوچه‌یه بوونیان هه‌یه، به‌ڵام یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل رایانگه‌یاندووه كه توركیا ئامانجی داگیركاریی هه‌یه له خاكی سووریادا.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.