Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 12:24

به‌شار ئه‌سه‌د: سیاسه‌تى تورکیا له‌سه‌ر بنه‌ماى پشتیوانیکردنى  تیرۆریستان بنیاتنراوه‌

به‌شار ئه‌سه‌د هێرشه‌كانى توركیاى بۆ سه‌ر عه‌فرین ئیدانه‌ كرد
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكى سووریا به‌شار ئه‌سه‌د هێرشى توركیاى بۆ سه‌ر عفرین به‌ "دوژمنكارى" وه‌سفكرد و گوتى" ئه‌نقه‌ره‌ هه‌ر له‌ یه‌كه‌م رۆژى قه‌یرانى سووریاوه‌ ئه‌و جۆره‌ سیاسه‌ته‌ له‌ دژى سووریا په‌یڕه‌و ده‌كات".

ئه‌مڕۆ به‌شار ئه‌سه‌د پێشوازیكرد له‌ كه‌مال خه‌رازى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ستراتیژى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران و له‌و میانه‌یه‌دا رایگه‌یاند، "سیاسه‌تى توركیا له‌سه‌ر بنه‌ماى پشتیوانیكردن له‌ تیرۆر و تیرۆریستان بنیاتنراوه‌".

هه‌روه‌ها گوتى: "ئێران به‌ پێچه‌وانه‌ى توركیاوه‌ له‌ هه‌موو هه‌نگاوێكدا پشتیوانى و هاوكارێكى گه‌وره‌ى سووریا بووه‌".

هه‌ر لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ کەمال خرزای، سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیمەشق بەشار ئەسەد وتی" ئێمە ناتوانین ئەم دوژمنکارییە گەمژانەی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرینی سوریا لە سیاسەتی نێودەوڵەتی تورکیا جیابکەینەوە کە لەسەرەتای ئاڵۆزییەکانەوە ھاوکاری گرووپە تیرۆرستییەکانی کردووە".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.