نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوە.
هەر ئەمڕۆ لە تاران، شاندەکەی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ حەسەن رووحانی، سەرۆک کۆمار ئێران و عه‌لی شه‌مخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پێشوازییان لێكرا.
پێش نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حه‌سه‌ن رووحانی ، سه‌رۆك كۆماری ئێران له تاران كۆبوونه‌وه .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رووحانی رایگه‌یاندووه، ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لانی ئێران و عێراق به‌كاربهێندرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه : سه‌قامگیریی و ئاسایش پێویسته بۆ گه‌یشتن به گه‌شه‌كردن و خۆشبژێوی ، نابێت رێگه بدرێت كه سه‌قامگیریی و ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌كه به‌هه‌ر بیانوویه‌ك تێكبدرێت.
رووحانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له وڵاتانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت كوردی عێراق ، ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاتانه ، بگه‌ن به مافه شه‌رعی و یاساییه‌كانیان.
سه‌رۆك كۆماری ئێران به سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاندووه كه سه‌رمایه‌دارانی ئێرانی ئاماده‌ن له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.