Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:55

دادگای فیدراڵی بڕیاریدا هەڵبژاردنەکانی عێراق لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچن

دادگای فیدراڵی:  هەڵبژاردنەکانى عێراق دوا ناخرێن
کوردستان TV
100%


دادگای فیدراڵی عێراق وەڵامی پەرلەمانی دایەوە و رەتیکردەوە گۆڕانکاری لە وادەی هەڵبژاردنەکان بکرێت.

لە راگەیێندراوێکدا ئیاس سامووک، گوتەبێژی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵی رایگەیاند: "دادگای باڵای فیدراڵی بە سازان و بەپێی بڕگەی دووی ماددەی 56 ـی دەستوور و لەسەر داوای پەرلەمان لە رێککەوتی 21-1- 2018 شیکردنەوەیەکی راگەیاند".

بەپێی راگەیێندراوەکە، دادگای فیدراڵی لە شیکردنەوەکەیدا بڕیاری داوە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە وادەی دیاریکراودا بەڕێوەبچن.

ئیاس سامووک دەڵێت: "دادگا جەختیکردەوە کە نابێ وادەکە بگۆڕدرێت، بەپێی وردەکاریی بڕیاری شیکردنەوەی ژمارە 8 ـی فیدراڵی 2018 ـی رێککەوتی 21/1/2018".

بەهۆی ناکۆکییەکانەوە لەبارەی وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، پەرلەمان لە کۆبوونەوەی دوێنێی نەگەیشتە ئەنجام و بڕیاریدا کۆبوونەوەکە بۆ سبەی دووشەممە دوابخات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.