دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، نوێنەرانی 500 رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەولێر یاداشتنامەیەکی ناڕەزایی بڵاودەکەنەوە.
نوێنەرانی 500 رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان هاتوونەتە هەولێر.
نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی یاداشتنامەیەکیان نووسیوە و تێیدا ناڕەزایەتی لەبەرامبەر تۆپباران و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان دەردەبڕن.
هاوکات ناڕەزایەتی خۆشیان لەبەرامبەر ئەو پێشێلکارییانە دەردەبڕن کە پێشتر لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەبەرامبەر کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کران.
رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەڵێن" لە رابردوودا نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵخانەکان بێدەنگبوونە لە بەرامبەر ئەو هەموو پێشێلکارییانەی لەبەرامبەر کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کراون، ئێستاش بەهەمان شێوە تورکیا بە تۆپبارانکردنی عەفرین پێشێلکاری بەرامبەر بە کورد دەکات".
بڕیارە 500 رێکخراوەکە یاداشتانامەکە ئاراستەی سەرجەم کونسوڵخانەکان و نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر بکەن، وەک خۆیان دەڵێن ئەگەر بێت و وڵاتان هەڵوێستێکیان نەبێت، ئەوکات بڕیاریان داوە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر ئەنجامبدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.