پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 21/1/2018، ژمارەیەك لە هاووڵاتییان و چالاكوانانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە پێش باڵەخانەی پەرلەمانی كوردستان له شارى ههولێر، خۆپیشاندانێكیان ساز كرد دژ بە هێرشەكانی توركیا ، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە دەیكاتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان.
ههروهها خۆپیشاندەران داوایان كرد كە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام بدات و هەڵوێستەكانی دژ بە هێرشی توركیا بۆ سەر عەفرین نیشان بدات.
هاوكات لەو خۆپیشاندانەدا داوایان لە وڵاتانی زلهێزی وەك ئەمریكا و ڕووسیا كرد كە بێدەنگ نەبن لەمەڕ ئەو كارەساتەی كە توركیا بە سەر عەفرین دەیهێنێت و داواشیان كرد كە توركیا هێرشەكانی زووترین كات ڕابگرێت.
له لایهكى ترهوه بڕیارە سبەینێ دووشەممە 21/1/2018 کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی ھەر چوارپارچەی کوردستان لە سەر ئاستی باڵا بۆ تاوتوێکردنی پرسی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین بەڕێوە بچێت.
غەفوور مەخمووری، سکرتێری یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند" بڕیارە کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی سبهى دووشهممه، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، لە ھەولێر، کۆبوونەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان لە سەر ئاستی باڵا بەڕێوە بچێت.
سکرتێری یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان تەرخان کراوە و ئەو ھەڕەشانەی کە لەسەر ھەموو بەشەکانی کوردستان ھەن و ھاوکات تاوتوێی ڕەوشی ئێستای ھەر چوارپارچەی کوردستانیش دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.