Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:38

بەرپرسانی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ رووبەرووی رەخنەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەبنەوە

بارودۆخی ئەمنی شاری بەغدا كە چەند هەفتەیەكە ناسەقامگیرییەكی زۆری پێوە دیارە
کوردستان TV
100%

لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەم وەزیر و بەرپرسانی ئەمنی بانگهێشتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكرێن.

لە بەیاننامەیەكدا لێژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق رایگەیاند كە ئەمڕۆ یەكشەممە بانگهێشتی بەرپرسانی ئەمنی و وەزیرەكانی پەیوەندیدار بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێن، بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئەمنی شاری بەغدا كە چەند هەفتەیەكە ناسەقامگیرییەكی زۆری پێوە دیارە .

بەپێی بەیاننامەكە ، لێژنەی ئاسایش و بەرگریی كاتژمێر 11 لە هۆڵی دەستووری ئەنجوومەنی نوێنەران میوانداری لە وەزیرە پێوەندیدارەكان و بەرپرسانی ئەمنی لە بەغدا دەكات.

جێگەی وەبیرهێنانەوە رۆژی دووشەمی رابردوو 15ی كانوونی دووەم، لە گۆڕەپانی تەیەرانی شاری بەغدا لە كردەیەكی تیرۆریستی دوو خۆكوژ نزیكەی 116 كەسیان كردە قوربانی بە كوژران و بریندارەوە.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.