بریار وایه ئه‌م ئێواره‌یه (ئاینور دۆغان) كچه گۆرانیبێژی ناسراوی باكووری كوردستان ، له هۆڵی ناسراوی" فیلهارمۆنی " له شاری كۆڵن له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆنسێرتێكی گه‌وره ئه‌نجامبدات .
به گۆێره‌ی زانیارییه‌كان یه‌ك هه‌فته به‌ر له ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆنسێرته هه‌موو پلیته‌كان فرۆشراون و ته‌نانه‌ت شوێن بۆ میوانه تایبه‌ته‌كانیش نه‌ماوه .
ئاینوور دۆغان خاوه‌ن ده‌نگ و ستایلی تایبه‌ت به خۆیه‌تی ، به گۆرانی كچا كوردان ناوبانگی ده‌ركرد و له ئێستادا خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و گۆرانییه و ده‌یان كۆنسێرتیشی ئه‌نجامداوه .
دۆغان ساڵی 1975 له ناوچه‌ی چهمیشگهزهك له پارێزگای ده‌رسیم ی باكووری كوردستان له دایك بووه و به هۆی لێهاتوویی له بواری گۆرانیی ومۆسیقا و به هۆی چالاكی زۆری هونه‌ری ساڵی 2005 وێنه‌ی له به‌رگی گۆڤاری تایمز بڵاوكرایه‌وه .
جێی باسه ، ئه‌م گۆرانیبێژه (كچا كوردان ، به‌هار ، میراز ، نووپه‌ل ) چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.