وه‌زیری ناوخۆی لوبنان رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند كه به هاوكاریی سیخوڕێكی ناو داعش، پیلانی ئه‌م گروپه بۆ هێرش كردنه سه‌ر چه‌ندین شوێنی ئاینیی و بینای حكومیی له ماوه‌ی پشووه فه‌رمییه‌كان پوچه‌ڵ كرایه‌وه.
نیهاد مه‌شنوق وه‌زیری ناوخۆی لوبنان له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له هاوینی ئه‌مساڵدا توانیویانه یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی داعش له به‌یرووت بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن، كه ئه‌و كه‌سه ناوی ئه‌بوجه‌عفه‌ر عێراقی بووه و فه‌رمانی پێكراوه تا چه‌ندین كرده‌ی هێرشبه‌رانه له لوبنان رێبه‌رایه‌تیی بكات و هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رماندانه‌ی داعش له لوبنان داڵده بدات كه له عێراق و سووریاوه رایانده‌كرد.
وه‌زیری ناوخۆی لوبنان له درێژه‌دا وتیشی: هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دوای ده‌ستگیر كردنی ئه‌م فه‌رمانده عێراقییه‌ی داعش، له رێگه‌ی كه‌سێكه‌وه كه پێش ده‌ستگیر كرانی فه‌رمانده‌كه متمانه‌ی ئه‌وی به‌ده‌ست هێنابوو، ناوبراویان له‌ژێر چاودێریی داناوه و به‌مشێوه‌یه سیخوڕه‌كه هه‌موو زانیارییه پێویسته‌كانی له فه‌رمانده‌كه وه‌رگرتووه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش هه‌مو پیلانی هێرشه‌كانی ئه‌م گروپه‌یان پووچهلأ كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه به‌رپرسانی لوبنانی رۆژی هه‌ینی نمایشیان كردووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته له كۆتاییه‌كانی ساڵ 2016ـه‌وه له هه‌وڵدابوونه تا به یارمه‌تیی وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بیی ئه‌بو جه‌عفه‌ر ده‌ستگیر بكه‌ن.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.