Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:37

شێرپه‌نجه‌ مه‌ترسیداره‌کان له‌مه‌ودوا به‌ ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌کرێن

هه‌ر كه‌سێك دتوانێ به‌شێوه‌ی ساڵانه‌ ئه‌و تاقیكارییه‌ ئه‌نجام بدات
شێرپه‌نجه‌ مه‌ترسیداره‌كان له‌مه‌ودوا به‌ ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
کوردستان TV
100%

زانایانی زانكۆی جۆن هۆپكینزی ئه‌مریكا توانیویانه‌ له‌ رێگه‌ی داهێنانی شێوازێكی نوێی تاقیكارییه‌وه‌، رێگریی له‌ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌شت جۆری شێرپه‌نجه‌ بكه‌ن، ئه‌ویش پێش ئه‌وه‌ی كه‌ نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌كه‌دا ده‌ركه‌وێت.

ژماره‌یه‌ك له‌و جۆرانه‌ی شێرپه‌نجه‌ زۆر كوشنده‌ن و دۆزینه‌وه‌ی نیشانه‌ شاراوه‌كانیان ئه‌گه‌ری زیندوومانی نه‌خۆش به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌.

زانایان ده‌ڵێن به‌ تاقیكاریی له‌سه‌ر خوێن و جیناته‌كان و پرۆتینه‌ مه‌ترسیداره‌كانی ناو خوێنبه‌ره‌كان، هه‌شت جۆری شێرپه‌نجه‌ له‌ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌دۆزرێنه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ هێشتا نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌ و ده‌رفه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كه‌ له‌به‌رده‌سته‌. 

زانایانی زانكۆی جۆن هۆپكینز وتووشیانه‌ كه‌ تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م تاقیكارییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك دتوانێ به‌شێوه‌ی ساڵانه‌ ئه‌و تاقیكارییه‌ ئه‌نجام بدات و مه‌ترسیی له‌سه‌ر خۆی لابه‌رێت.

هه‌شت جۆری شێرپه‌نجه‌ كه‌ ئه‌و زانایانه‌ پێش سه‌رهه‌ڵدان و به‌ وردبینییه‌كی زۆره‌وه‌ ده‌یدۆزنه‌وه‌ بریتین له‌ شێرپه‌نجه‌كانی: منداڵدان، جگه‌ر، پانكریاس، گه‌ده‌، بۆڕیی گه‌ده‌، ریخۆڵه‌ی گه‌وره‌، سییه‌كان، و مه‌مك.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.