ڤیكتۆر بۆنداریف ، سەرۆكی لێژنەی بەرگری و ئاسایش لەپەرلەمانی روسیا رایگەیان كە ئەو بەدووری دەزانێت سوپای توركیا هێرشی سەربازیی بكاتە سەر شاری عەفرین.
لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی روسیا الیوم ڤیكتۆر بۆنداریف، سەرۆكی لێژنەی بەرگری و ئاسایش لەپەرلەمانی روسیا روونیكردەوە كە ئەوان ئاگادارن كە كێشە لە نێوان كورد و تورك هەیە ، بەڵام نابێت ئەو كێشەیە لەڕێی بەكارهێنانی هێزەوە چارەسەربكرێت و ئەستەمیشە بەو رێگایە كێشەكە چارەسەربكرێت.
بۆنداریف لەبارەی ئەگەری هێرشی سەربازیی بۆ سەر شاری عەفرین لەباكوری سوریا لەلایەن سوپای توركایەوە، گوتی : بەدووری دەزانم توركیا هێرشی سەربازیی دژی كوردەكان بەركاربهێنێت یاخود خاكی سوریا داگیربكات، ئەمە لەبەرژەوەدنی توركیا و هیچ كەسێكی دیكەش نییە.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.