Erbil 30°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 11:28

داعش شه‌وان به‌سه‌ر گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری قه‌ره‌ته‌په‌دا باڵا ده‌سته‌

به‌ ئاشكرا به‌گونده‌كاندا ده‌سورێنه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

داعش به‌ ئاشكرا به‌ئۆتۆمبێلی پیكاب به‌گونده‌كاندا ده‌سورێنه‌وه‌، به‌شه‌وانیش ئه‌و چه‌كدارانه‌ به‌ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌ره‌ته‌په‌دا باڵا ده‌ستن.

محه‌مه‌د عومه‌ر، به‌رپرسی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتی له‌پارێزگای دیاله‌، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه‌: چه‌كدارانی داعش به‌ ئاشكرا به‌ئۆتۆمبێلی پیكاب به‌گونده‌كاندا ده‌سورێنه‌وه‌، به‌شه‌وانیش داعش به‌ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌ره‌ته‌په‌دا باڵا ده‌ست ده‌بێت.

له‌چه‌ند شه‌وی رابردوودا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه‌ گومان ده‌كرێت سه‌ربه‌ داعش بن، چونه‌ته‌ سه‌ر گوندی جوده‌یده‌ی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ و له‌كاتی نوێژی شێواندا، نوێژخوێنه‌كانیان له‌مزگه‌وتی گونده‌كه‌ كۆكردۆته‌وه‌، نوێژخوێنێكیان له‌وێدا گولله‌ بارانكردووه‌ و حه‌وت كه‌سی تریشیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌.

هه‌روه‌ها له‌گوندی ئومولحه‌والیش چه‌كدارانی داعش دوو شوانیان به‌رانه‌مه‌ڕه‌كانیانه‌وه‌ بردووه‌، دواتر دوو شوانه‌كه‌یان كوشتووه‌، له‌كاتی رۆیشتنی هێزه‌كانی عێراقیش دا به‌هانای شوانه‌كانه‌وه‌ سوپای عێراقیان تێكشكاندووه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.