سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئەو پێشێلکارییانەی لەقەزای خورماتوو ئەنجام دەدرێن دێتە دەنگ و داوای راگرتنیان دەکات.
جبوری لە ووتەیەکدا کە لە کۆنگرەی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە بەغداد پێشکەشی کرد رایگەیاند ، جێی نیگەرانییە لە قەزای خورماتوو ھەوڵێک ھەیە بۆ تێکدانی وێنەی پێکەو ژیانی پێکھاتەکان و دروستکردنی ئاڵۆزیی ، داواشیکرد ھەوڵەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی ھەموو پێشڵکارییەکان چڕ بکرێنەوە و رێگری لە ھەر پێشێلکاریەک بکرێت کە بە ھەر بیانویەک بەرامبەر بە نەتەوە و پێکھاتە جیاوازەکانی خورماتوو ئەنجام دەدرێت .
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی لایهنێكى كوردى، پەلاماری خورماتوویانداو دەستیان بە سەر ئهو ناوچانهدا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کردو نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون، سهربارى ئهوهى چهندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان لهو ناوچانه سووتاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.