Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 13:47

گۆڕێکی به‌ کۆمه‌ڵ له‌ که‌رکووک دۆزرایه‌وه‌

به‌پێی‌ جل و به‌رگه‌كان كوردن
کوردستان TV
#7
100%


گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ ناو ماڵێكدا له‌ شاری كه‌ركووك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ئێسك ‌و پروسكی هاووڵاتی تێدا بووه‌، گۆڕه‌كه‌ش له‌ كاتێكدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ سه‌رقاڵی چاككردن ‌و گۆڕینی بۆری ئاوی خانووه‌كه‌ی بووه‌.

وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕێكی‌ به‌كۆمه‌ڵ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ فه‌یله‌قی‌ شاری‌ كه‌ركووك دۆزراوه‌ته‌وه‌ و به‌پێی‌ جل و به‌رگه‌كانیان بێت كوردن، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌، ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می‌ رژێمی‌ له‌ناوچووی‌ به‌عس.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مرۆ هاوڵاتیه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی‌ فه‌یله‌ق كێشه‌ی‌ ئاوه‌ڕۆی‌ هه‌بووه‌ له‌كاتی‌ هه‌ڵكه‌ندنی‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی‌ گۆڕێكی‌ به‌كۆمه‌ڵ ده‌دۆزێته‌وه‌ و ئاگاداری‌ پۆلیس ده‌كاته‌وه‌.

وتیشی‌: ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ چه‌ند كه‌سی‌ تێدابووه‌ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ 1991 له‌سه‌رده‌می‌ ڕژێمی‌ له‌ناوچووی‌ به‌عس.

وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ كه‌ركوك ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌، به‌پێی‌ جل و به‌رگه‌كانیان بێت ئه‌و ته‌رمانه‌ له‌و گۆڕه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه‌ كوردن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.