بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەپارێزگای سلێمانی 500 زیندانی بەر لێبوردنی گشتی دەکەون و لەماوەی 8 مانگدا جێبەجێدەکرێت و ئازاد دەکرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی ڕاگه‌یاند: به نوسراوی په‌رله‌مانی كوردستان له 17 كانونی دووه‌مه‌وه ئازادكردنی زیندانیان ده‌ستیپێكردووه، و تا ئێستاش 22 زیندانی ئازادكراون.
گوتیشی، لێبوردنی گشتی له سنوری پارێزگای سلێمانی 500 زیندانی ده‌گرێته‌وه، ئازادكردنی سزادراونیش بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ به‌رده‌وامی ده‌بێت و لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند هه‌ڵده‌ستێت به جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی گه‌وران، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شدا سزای ئه‌و كه‌سانه ههمهجۆر بووه و ئه‌وانه‌ی ئازادكراون ماوه‌كه‌یان كه‌می ماوه.
یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 4ی 2017 رۆژی 17ی 12ی 2017 لەپەرلەمانی کوردستان، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان پەسەندکرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.