Erbil 6°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 22:32

سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان : چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا به‌ رێگه‌ی سه‌ربازیی ئه‌سته‌مه‌

پلانی ئه‌مریكا بۆ پێكهێنانی هێزی پاراستنی سنووری سووریا
کوردستان TV
100%

ئه‌نتۆنیۆ گوتێریس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌باره‌ی پلانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیدار به‌ پێكهێنانی هێزی پاراستنی سنوور رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر گه‌لی سووریا كێشه‌كانی خۆیان بۆ خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، زۆر باشتر ده‌بوو.

ئه‌نتۆنیۆ گوتێریس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان،  له‌ باره‌گای گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند:  كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ زۆرێك له‌ پرسه‌كان شكستی هێناوه‌ و تیشكیشی خسته‌ سه‌ر شه‌ڕوپێكدادانه‌كان و پرسی تیرۆر و گوتی: رووبه‌ڕووی گرێ كوێره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ری جه‌نگی ئه‌تۆمی له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریا بووینه‌ته‌وه‌.

له‌باره‌ی پلانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیدار به‌ پێكهێنانی هێزی پاراستنی سنوور رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر گه‌لی سووریا كێشه‌كانی خۆیان بۆ خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، زۆر باشتر ده‌بوو.

ئه‌نتۆنیۆ گوتێریس راشیگه‌یاند كه‌ به‌مه‌به‌ستی دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی قۆناغی جنێڤ گشت هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سووریا به‌ رێگه‌ی سه‌ربازیی ئه‌سته‌مه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.