Erbil 7°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 01:38

به‌رپرسانی‌ ئه‌منیی‌ به‌غدا بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌کرێن

‌رۆژانی رابردوو چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویاندا
کوردستان TV
100%


چه‌ند رۆژێك پێش ته‌قینه‌وه‌كانی‌ شاری‌ به‌غدا، ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌ له‌ هێرشی‌ تیرۆریستی‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌، لیژنه‌ی‌ ئاسایش ‌و به‌رگریش بانگهێشتی‌ به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، كه‌ میدیاكانی‌ عێراق بڵاویانكردۆته‌وه‌، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌زگای‌ هه‌واڵگریی‌ عێراق، هۆشداریی‌ داوه‌ته‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌ شاری‌ به‌غدا، كه‌ مه‌ترسیی‌ هێرشی‌ تیرۆریستی‌ له‌ ئارادایه‌.

له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا داوا له‌ فه‌رمانده‌ ‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كراوه‌، چاوكراوه‌ بن ‌و رێوشوێنی‌ پێویست بگرنه‌به‌ر، بۆ رێگرتن له‌ هه‌ر هێرشێكی‌ تیرۆریستی‌.

سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كانیش لیژنه‌ی‌ ئاسایش ‌و به‌رگری‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بڕیاریداوه‌، به‌رپرسانی‌ ئه‌منیی‌ شاری‌ به‌غدا بانگهێشت بكات.

ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌ رایانگه‌یاندوه‌، لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ‌و به‌دواداچوون پێكده‌هێنن، به‌ ئامانجی‌ هاوكاریكردنی‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كه‌لێنه‌كان.

شایه‌نی باسه‌  دووشه‌ممه‌ به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ یه‌ك كاتدا كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویداوه‌، زیاتر له‌ 16 كه‌س كوژراون 66 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.