Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 12:47

به‌رهه‌مه‌کانی کۆمپانیای هواوی قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت

به‌ مه‌ترسی ده‌زانێت بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
کوردستان TV
100%


فرۆشتنی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانی دروستكراوی وڵاتی چین به‌ تایبه‌ت به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیای هواوی  و ZTE به‌ بریارێك له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌ده‌كرێن .

له‌ راپۆرتێكدا هاتووه‌ حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌ یاسایه‌ك كه‌ ئه‌نجوومه‌نی پیرانیش ده‌نگی بۆ داوه‌  سه‌رجه‌م ئه‌و رێكه‌وتنامانه‌ی  بلۆك كرد كه‌ رێگا به‌ كۆمپانیا چینییه‌كان ده‌دات به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بفرۆشن ، به‌ تایبه‌ت هه‌ردوو كۆمپانیای هواوی و ZTE  .

بیانووش بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م دوو كۆمپانیایه‌  ، تۆمه‌تباركردنیانه‌ به‌ سیخوری كردن به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ران ، له‌ راپۆرته‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ ده‌سه‌لاتدارانی وڵاتی چین له‌ رێگای كۆمپانیای هواوی  سیخوری به‌سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م داتاو زانیارییه‌كانیان  دزه‌ پێده‌كه‌ن . 

جێی باسه‌ ئه‌مریكا ئه‌مه‌ به‌ مه‌ترسی ده‌زانێت بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.