Erbil 7°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 01:43

سوپاسالاری تورکیا: رێگه‌ به‌ پڕچه‌ک کردنی کورده‌کانی سوریا ناده‌ین

له‌لایه‌ن ئه‌مریكا هاوكاریان ده‌كرێت
کوردستان TV
#12
100%


سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا رایگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ پڕچه‌ك كردنی هێزه‌ كوردییه‌كانی سوریا ناده‌ین.

خولولسی ئاكار داوای لە ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد لە کورتترین ماوەدا پاشگەزببنەوە لەو هەنگاوەی كە بە هەنگاوێكی "هەڵە" وەسفیكرد.

سوپاسالاری توركیا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی سوپاسالاری كۆمیته‌ی سه‌ربازیی ناتۆ له‌ برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد‌ و، رایگه‌یاند‌ "كاتێ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ ناتۆدا هاته‌ ئاراوه‌ نابێت جیاكاری له‌نێوان رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كاندا بكرێت".

جگە لە توركیا، ئەمریكا و ئەوروپا ئامادە نین شەڕڤانانی رۆژئاوای كوردستان وەك رێكخراوی تیرۆریستی بناسێنن و سەرباری ئەوەش وەك كاریگەرترین هێزی مەیدانیی لە جەنگی دژی داعشدا مامەڵەیان لەگەڵ دەكەن، ئەمەش ئەنقەرەی نیگەران كردووە.

نیگەرانییەكانی توركیا دوای ئەوەش پەرەیانسەند كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بڕیاریدا هێزێكی 30 كەسیی بۆ پاراستنی سنوورەكانی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ توركیا و عێراق، لە هێزەكانی سوریای دیموكرات دروست بكات.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.