مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی 19 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی، پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان کرد، کە ئەمە دەقەیەکەیەتی:
بەڕێزان/ بەڕێوەبەری گشتیی و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان
بە بۆنەی (19)هەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی كەناڵە ئازیزەكەتان دەكەین، هیوادارین هەردەم لە پێشكەوتندابن، هەنگاوی باشتر و بەرهەمدارتر بنێن لە پێناو خزمەتگەیاندن بە ڕەوتی خەباتی ڕەوای گەلەكەمان و كولتووری ڕەسەنی نەتەوەیی و نیشتمانیمان.
كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی، كە بەبڕیاری سەرۆك بارزانی دامەزرا، وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانی، هەرزوو جێدەستی گرنگ و كاریگەری خۆی لە بواری میدیایی و ڕاگەیاندندا نەخشاند و هەروەها بە بەرنامە و پلانێكی ڕێكوپێك و تۆكمە كارەكانی ئەنجام داوە و قۆناغێكی تازەی پێشكەوتووی لەو بوارەدا خستەوە، وەك دەسكەوتێكی دیكەی گرنگی میدیایی بۆ گەلەكەمان.
كوردستان تیڤی لەو ماوەی تەمەنیدا توانیویەتی بە گیانی كوردانە و دڵسۆزانە پەیامە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكەی پیادە بكات و وەكو دەنگوڕەنگێكی زوڵال و بەبێ جیاوازی هەواڵ و ڕووداوەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان ڕووماڵ بكات، بۆیە وەك كەناڵێكی ئازیزی هاونیشتمانیان ناسراوە، ئەمەش مایەی شانازی و ڕێز و پێزانینە.
ڕۆڵی میدیا بەگشتی و كەناڵی ئاسمانی بەتایبەتی لەو ڕەوش و هەلومەرجەی ئەمڕۆماندا زۆر بایەخدارە، بۆیە ئەركی ئێوە و گشت كەناڵەكانی دیكەی میدیاییە بەوپەڕی ڕاستگۆیی و پیشەوەرانە و خەمخۆرانە لەئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە مێژووییەدابن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و دەربازبوون لەو كێشە و قەیرانانە و قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و یەكترقبووڵكردن و یەكڕیزی لە كوردستاندا.
كوردستان تیڤی لەو ماوەی تەمەنی كار و چالاكیەكانیدا هەمیشە بڵندگۆیەكی ئازادیخواز و پێشکەوتنخواز بووە، هەروەها خاوەن پەیامی سیاسی و میدیایی دیار و بەرچاو بووە، بۆیە هەمیشەش مسداقیەتی خۆی پاراستووە و بەرجەستەكارێكی ڕاستەقینەی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بووە.
جارێكی دیكە وێرای دەستخۆشیمان، پشتیوانیی تەواومان بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی دەزگای سەتەلایتی کوردستان، وەك دامەزراوەیەكی میدیایی هاوچەرخ و پرۆفیشنال و کوردستان تیڤی_ش دووپات دەكەینەوە، ئومێدەوارین هەر لە پێشكەوتن و سەركەوتندابن.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
پیرۆزبایینامەی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی
بەڕێزان/بەڕێوەبەری گشتیی و كادیر و کارمەند و هونەركاران لە دەزگای سەتەلایتی كوردستان
بەبۆنەی(19)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی(Ktv) پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی كەناڵی كوردستان تیڤی دەكەین، هیوای بەردەوام بوون و بەرەوپێشچوونتان لە گشت روویەكەوە بۆ دەخوازین.
كوردستان تیڤی وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانی لەهەرێمی كوردستان، كە بەر لە(19)ساڵ بە سەرپەرشتی و رێنوێنی جەنابی سەرۆك بارزانی دامەزرا، بە پێی سیستەم وپلانێكی پێشكەوتوو و پیشەوەرانە دەستی بەپەخش وكارەكانی كرد، مایەی خۆشحاڵیشە لەو كاروانە پڕ دەستکەوتەیدا توانی جێگەی شیاو و گونجاوی خۆی لە سەر گۆڕەپانی راگەیاندن و كاری میدیایی بكاتەوە، ئەمڕۆش دوای ئەو هەوڵ و بەرنامە تازەیەی نوێكردنەوەی كەناڵەكە بە پێشكەوتوترین هۆكاروئامێری تەكنیكی سەردەمیانە هەموو لایەك لە چاوەڕوانی ئەوەداین پلان و بەرهەمی داهاتووتان باشتروبەسوودتروبەپێزتر بخەنەڕوو و لەسەر ئاستی ناوخۆوجیهاندا رۆڵی شایستەو پڕ بەخششی خۆتان ببینن.
رۆڵی دەزگاودامەزراوەكانی میدیایی لەو هەلومەرجەی ئەمڕۆماندا زۆر گرنگ و هەستیارە، بۆیە پێویستە وەك هەمیشە رۆڵی خۆتان ببینن و بەرپرسانەو راستگۆیانە لەئاست ئەو رەوشە دابن بۆ خستنە رووی خواست و ویست و مافە رەواكانی گەلەكەمان و چارەسەركردنی كێشەكان.
لەم یادەدا پاڵپشتی خۆمان بۆ كەناڵ و دەزگاكەتان دووپات دەكەینەوەوئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە دەرفەتێك بێت بۆ هەنگاوی زیاترو چاكتر لە رووی چەندایەتی و چۆنیەتیەوە بۆ بەرەوپێشبردنی كەناڵەكەتان، هیوادارین لەمەودواو بۆ ساڵی داهاتوو بە كاروبەرنامەوچالاكی زیاتر كوردستان تیڤی هەر لە پێشەنگ دابێت.
جارێكی دیكە (19)یەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی(Ktv) پیرۆز دەكەین و ئومێدی بەردەوامی و سەركەونتان بۆ دەخوازین..
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
16/1/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.